سبەی لە توركیا مینیگی “قودس هی ئیسلامە” ئەنجام دەدرێت

 

بەسەرپەرشتی دەیان دامەزراوەی كۆمەڵگەی مەدەنی، بڕیارە سبەی یەكشەممە رێكەوتی ١٠ی كانوونی یەكەم لە توركیا، بە بەشداری هەزاران كەس میتینگی “قودس هی ئیسلامە” لە ئەستەنبوڵ ساز بكرێت.

میتینگەكە بە سەرپەرشتی دەیان دامەزراوی كۆمەڵگەی مەدەنی لە گۆڕەپانی “یەنی كاپی” لە ئەستەنبوڵ ساز دەكرێت و پڕۆتستۆی بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا.

چاوەڕوان دەكرێت هاووڵاتییەكی زۆر لە زۆربەی شارەكانی توركیا بەشداری بكەن و لەوبارەیەوە ئامادەكارییەكان دەستی پێكردووە.

بەپێی زانیارییەكان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان دژی ناساندنی قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل دەكرێت و كاردانەوە بەرامبەر بە ئەمریكا و ئیسرائیل نیشان دەدرێت.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *