ئەنجومەنی ئاسایش، عێراقی لە بەندی حەوتەم دەركرد

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی عێراقی لە ژێر بەندی حەوتی نەتەوەیەكگرتووەكان دەركرد.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكرایدەكات، دوای ئەو زنجیرە سەركەوتنە دیبلۆماسییەی وەزارەتی دەرەوە بەدەستیهێناوە، هەوڵەكانیان بۆ دەركردنی عێراق لە ژێر بەندی حەوت سەركەوتوو بووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، ئەنجومەنی ئاسایش لە بڕیارەكەیدا رایگەیاندووە، عێراق و نەتەوەیەكگرتووەكان تەواوی رێوشوێنەكانیان بەپێی بڕیارەكانی بەندی حەوت جێبەجێكردووە.

رونیشیدەكاتەوە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەرێی نوێنەرایەتییەكانی لە نیویۆرك دانوستانی لەگەڵ ئەمریكاو وڵاتانی تری ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش كردووە بە مەبەستی دەركردنی بڕیاری ٢٣٩٠ی ساڵی ٢٠١٧ كە ئەمڕۆ ئەنجومەنەكە بە كۆی دەنگ پەسەندی كردووە.

ساڵی ١٩٩٠ەوە دوای داگیركردنی كوەیت، عێراق خراوەتە ژێر بەندی حەوتی بەڵێننامەی نەتەوە یەكگرتووەكانەوەو بەپێی بەندكە بڕێكی زۆر لە سامانی عێراق لە بانكەكانی جیهاندا بلۆك كران تا قەرەبووی زیانەكانی داگیركردنی كوەیت بداتەوە.

بابەتی دواتر

كۆیە: كات بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دیاریكرا

قائیمقامیەتی قەزای كۆیە، لە ئاگادارینامەیەكدا، ڕایدەگەیەنێت، لەبەر سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *