بەیاننامەی ھاوبەشی (یەکگرتووی ئیسلامیی ، کۆمەڵی ئیسلامیی، بزووتنەوەی ئیسلامیی) بۆ پشتیوانی لەقودس و مزگەوتی ئەقسا

باسک نێت:

بەناوی خوای گەورەو میھرەبان
ھەر سێ لایەنی ئیسلامی لەکوردستان بەنیگەرانی و ناڕەزایەتییەکی زۆرەوە لەسیاسەتی نادروستی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرامبەر دۆزی فەلەستین و بەتایبەت پرسی شاری قودس دەڕوانن، کە لەتازەترین ھەڵوێستی سەرۆکی ئەمریکادا قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل دەناسێنێت.
ئەم ھەڵوێستەی ئەمریکا دەستدرێژییە بۆ سەر مافی ئایینی و مێژوویی نەتەوەیی ئیسلام و پیرۆزییەکانی موسوڵمانان لەو شارەدا، جگە لەوەی پێشێلکاری مافی فەلەستینییەکانیشە کە ساڵانێکە چاوەڕوانن پرۆسەی بەناو ئاشتی بیانگەیەنێت بەو دەوڵەتە سەربەخۆیەی قودس پایتەختەکەی بێت، بەڵام ئیدارەی دۆناڵد ترامپ لەبری بەرەوەپیشبردنی ئەو پرۆسەیە، بەبڕیارێکی نادروست جارێکی تر دۆخی ناوچەکە دەشێوێنێتەوەو ئاڵۆزی زیاتر بەرپا دەکات. ئەم ھەڵوێستەی سەرۆکی ئەمریکا پێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتیشە کە ئەنجومەنی ئاسایش (قودس) وەک بەشێک لەناوچە داگیرکراوەکان ناوزەد دەکات کەپێویستە ئیسرائیل بیگەڕێنێتەوە بۆ فەلەستینییەکان.
ئێمە لەھەر سێ لایەنی ئیسلامی کوردستان(یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ، کۆمەڵی ئیسلامیی لە کوردستان ، بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان) لەسۆنگەی ئەو ستەمەی بە درێژایی مێژوو لە ھەردوو گەلی کورد و گەلی فەلەستین کراوە بۆ گەشتن بە مافە رەواکانیان و ھاوھەڵوێست لەگەڵ گەلانی موسڵمان و ئازادیخوازانی جیھان بڕیاری گواستنەوەی باڵوێزخانەو داننان بە (قودس) وەک پایتەختی ئیسرائیل بەشەرعیەتدان بەداگیرکاریی زیاتری قەوارەی زایۆنی دەزانین و بەتوندی ئیدانەی دەکەین، قودس و مزگەوتی ئەقێای پیرۆزیش کە قیبلەی یەکەمی موسوڵمانان و شوێنی شەوڕەوی پێغەمبەری ئیسلامە(درودی خوای لەسەربێت) پەیوەستە بەویژدان و باوەڕو پیرۆزەکانی ئێمەو نەتەوەی ئیسلامەوەو بەلامانەوە ئەو ھێڵە سوورەیە کە ھیچ سازشێکی لەسەری ناکرێت، قودس بەھەمیشەیی بەئیسلامیی و شوێنی پاراستنی پیرۆزییە ئاینییەکانی ھەموو ئایینە ئاسمانییەکانیتریش دەمێنێتەوەو ھیچ بارودۆخێکی نائاسایی ئەو تایبەتمەندییەی ناسڕێتەوە، خوای گەورە پشت و پەنای موسوڵمانان و گەلی ستەمدیدەی فەلەستین بێت.

دامەزراوەی ڕاگەیاندن و ھونەری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
تۆڕی میدیایی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
مەکتەبی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی لەکوردستان لەکوردستان
٩/١٢/٢٠١٧

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *