توركیا: دەبێت ئیسڕائیل باجی ئەو كارانە بدەنەوە كە ئەنجاميان داوە

 

وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا بە توندترین شێوە ئیدانەی لێدوانەكانی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل دەكات كە لە بەرامبەر كۆماری توركیا و سەركۆمار كردی.

ئیبراھیم كاڵن وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە راگەیەنراوێكیدا سەبارەت بە لێدوانەكانی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئیسرائیل چەندین ساڵە، مافەكانی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان پێشێل دەكات و خاكی سەدان ساڵەی فەڵەستینییەكانی داگیركردووە، پێویستە پێش هەموو شتێك باجی ئەو كارانە بداتەوە كە ئەنجامی داون.

وتیشی، ئەوانەی وا دەزانن قودس وەك رووگەی یەكەمی ئێمە، بە ئەمرێكی واقیع بیكەنە پایتەختی وڵاتێكی داگیركار، ئەوا بەشێوەیەكی ناشرین كاری داگیركەرانە ئەنجام دەدەن.

ئاشكراشیكرد، بەرپرسانی ئیسرائیل لەجیاتی ئەوەی خاكی فەلەستین داگیر بكەن واباشترە هێرش بكەنەسەر وڵاتەكەمان و سەركردەكانمان.

ئیبراھیم كاڵن ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كۆماری توركیا وەكو هەمیشە بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیكردنی گەلی فەڵەستین و مافی ستەملێكراوان.

 

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *