بۆ بەریگریكردن لە قودس ماليزيا ئامادەیی رەوانەكردنی هێزی سەربازی راگەیاند

 

وەزیری بەرگری مالیزیا ئامادەیی هێزەكانی بۆ بەرگری كردن لە شاری قودس ئاشكرا كرد.

تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، هشامەدین حسێن وەزیری بەرگری مالیزیا لەحەفتاو یەكەمین كۆبوونەوەی گشتی حزبی یومنو ئامادەیی سەربازی وڵاتەكەی بۆ قودس راگەیاندو ئاشكرایكرد، ئامادەین هێزەكانمان رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكەین.

وتیشی “دوای راگەیاندنی بڕیارەكەی ترەمپ بۆ ناساندنی قودس بە پایتەختی ئیسڕائیل بۆ بەرگری لە قودس ئامادەیی ئەوەمان هەیە هێزەكانمان بنێرینە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

6ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ قودسی وەك پایتەختی ئیسڕائیل ناساند و ئەمەش كاردانەوەی ئیسلامی و عەرەبی و جیهانی بەدوای خۆیدا هێناو لە چەندین وڵات خۆپیشاندان لە دژی ئەو بڕیارە ئەنجام دراوە.

 

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *