فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەهەڵەبجەوە ئیدانەی ناونەهێنانی شارەكەیان لەبودجەی عێراق ڕاگەیاند

ئەمڕۆ دووشەممە فراكسیۆنە كوردییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە و لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆبونەوەو گفتوگۆیان لەسەر پشكی بودجەی هەڵەبجە و ناونەهێنانی وەك پارێزگا كرد و كۆمیتەیەكی هاوبەشیان بۆ ئەو پرسانە پێكهێنا.

پێشنیوەڕۆ ئەمڕۆ دووشەممە فراكسیۆنە كوردییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئەو شارە كۆبونەوە و دواتر لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئارێز عەبدوڵا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی، ڕایانگەیاند: ئەمڕۆ لەگەڵ پارێزگار و لایەنە پەیوەندیدارەكانی پارێزگای هەڵەبجە كۆبوینەوە و گفتوگۆمان لەسەر ناونەهێنانی هەڵەبجە وەك پارێزگار لە بودجەی 2018 كردو لە ئەنجامدا لیژنەیەكی هاوبەشمان لەسەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان پێكهێناو بەدواداچون بۆ ئەو پرسانە دەكەین.

وتیشی: كێشەیەكی دیكەی پارێزگاكە بریتیە لە تەواونەكردنی ڕێكارە یاساییە ئیدارییەكانی هەڵەبجە كە بەشێكی پەیوەندی بە حكومەتی هەرێم و بەشێكی دیكەی پەیوەندی بە حكومەتی عێراقەوە هەیە و پێویستە بەزورین كات ئەو گرفتانە چارەسەر بكرێن.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *