پاش 35 ساڵ، سعودیە فەرمانێكی نوێی سەبارەت بە سینەماى وڵاتەكەى دەركرد

پاش 35 ساڵ، سعودیە فەرمانی كردنەوەی سینەمای لە وڵات دەركرد

سعودیە دوای دەیان ساڵ لە قەدەغەكردنی سینەما، بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەو قەدەغەكردنە هەڵبگیرێت.

وەزارەتی فەرهەنگی سعودیە ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دوای 35 ساڵ بۆ یەكەمینجار لەسەرەتای ساڵی داهاتوو رێگە بە سینەما بازرگانییەكان دەدرێت دەست بە چالاكی خۆیان بكەنەوە.

لە سەرەتاكانی دەیەی 1980 سینەماكانی سعودیە بەهۆی بوونی نیگەرانی‌و پارێزگاریكردن لە فەرهەنگ و كلتوری ئیسلامی داخران.

چەند مانگێك لەمەوپێش موفتی باڵای سعودیە سەبارەت بە گەندەڵی‌و خراپییەكانی كردنەوەی سینەماكان هۆشداری داوەتە بەرپرسانی سعودیە، بەڵام ئەو هۆشدارییە هیچ كاریگەرییەكی نەكردووەتە سەر پادشای سعودیە.

كردنەوەی سینەماكانیش لە نوێترین هەنگاوەكانی گۆڕانكاری كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و ئابووری شازادەی سعودیە محەمەد بن سەلمانی تەمەن 32 ساڵانەوەیە.

ناوبراو روخسارێكی نوێیە لە سعودیەو لە چەند مانگی رابردوودا چەندی هەنگاو و بڕیاری جیاوازی لەو وڵاتە دەركردووەو لە هەموویان گرنگتر رێگەدانی ژنانە بە ئەنجامدانی شۆفێری.

سعدویە پێشبینی كردووە تاكو ساڵی 2030 زیاتر لە 300 كۆمەڵگەی سینەمایی لەم وڵاتە دروست بكرێن ‌و پێَشبینیش دەكرێت تا ئەوكاتە 30 هەزار هەلی كار لە لایەنە جیاوازەكانی بەدەست بێت‌و واش بێشبینی كراوە زیاتر 24 ملیار دۆلاری لە سینەماكانی دەست بكەوێت.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *