توركيا و روسيا لەسەر كێشەی قودس رێككەوتن

 

سەركۆماری توركیا ئاشكرایكرد، ھاریكاری توركیا – رووسیا رۆژ لە دوای رۆژ بەھێزتر دەبێت‌و لەسەر ئاستی سیاسی ژینگەیەكی كاركردنی ئەخلاقیمان پێكەوە ھەیە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا لە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادمیر پوتین سەرۆكی رووسیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەسەر پرسی قودس رایگەیاند، لەگەڵ بەرێز پوتین ھەمان بۆچوونمان ھەیە، رێككەوتووین لەسەر ئەم بابەتە پەیوەندیمان بەردەوام بێ.

وتیشی، هاریكاری توركیا – رووسیا رۆژ لە دوای رۆژ بەھێزتر دەبێت‌و لەسەر ئاستی سیاسی ژینگەیەكی كاركردنی ئەخلاقیمان پێكەوە ھەیە.

سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە بەكارھێنانی توندوتیژی لەلایەن ئیسرائیلەوە كردو رایگەیاند، ئیسرائیل لە دوایین قۆناغدا بە زیادكردنی فشارو رووداوە توندوتیژییەكانی بەرامبەر بە فەلەستینییەكان دەرفەت دەقۆزێتەوە‌و. ئەوانەی خاوەن ویژدان، شكۆ، بنەما و بەھان، ئەستەمە ئەم كوشتارییە فەرامۆش بكەن.

لای خۆشییەوە ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی رووسیا، رایگەیاند، پێویستە پێگەی قودس، بە پەیوەندی راستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین تاوتوێ بكرێت.

 

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *