ئیسڕائیل رووبەرووی شكستێكی گەورە بوویەوە

سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بەمەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی كۆمسیۆنی یەكێتی ئەورووپا یان كلود یانكەر و وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەورووپا سەردانی بڕۆكسلی پایتەختی بەلجیكای كرد، بەڵام بەهۆی بەدەستنەهێنانی ئەو پشتیوانییەی كە چاوەڕوانی دەكرد، كۆبوونەوەكانی هەڵوەشاندەوەو بڕۆكسلی جێهێشت.

ناتەنیاهۆ بەر لەوەی چاوی بكەوێت بە مۆگێرینی‌و ئەندامانی یەكێتی ئەورووپا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، لەو باوەڕەدایە تەواوی وڵاتان هاوشێوەی سەرۆكی ئەمریكا قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل دەناسێنن‌و باڵیۆزی وڵاتەكانیان بۆ ئەو شارە دەگوازنەوە، بەڵام قسەكانی نەچوونەسەر و شكستی هێنا.

مۆگێرینی دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ناتانیاهۆ دەتوانێ لە وڵاتانی دیكە چاوەڕێی ئەم شتانە بكات، بەڵام یەكێتی ئەورووپا لەمبارەیەوە هیچ هەنگاوێك ناهاوێژێت.

وتیشی، 28 وڵاتی ئەندام لە یەكێتی ئەورووپا پەیامێكی ئاشكرایان بە ناتانیاهۆ راگەیاندووەكە هاوهەڵوێستن لەسەر پرسی چارەسەریی دوو دەوڵەتی كە قودس پایتەختی هەردوو دەوڵەتەكە بێ.

بەپێی زانیاریییەكان كە لە سەرچاوەكانی یەكێتی ئەورووپا دەستكەوتوون، لە كاتی كۆبوونەوەكە وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەورووپا كاردانەوەی توندیان لە دژی بڕیارەكەی ترەمپ نیشانداوەو ئاشكراشیانكردووە، باڵیۆزخانەی وڵاتەكانیان ناگوازنەوە بۆ قودس.

تاكو ئێستا ھیچ روونكردنەوەیەكی فەرمی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی كۆبوونەوەكانی ناتانیاهۆ لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام شاندنی ئیسرائیل خراپی دۆخی كەشوهەوایان بۆ ئەم پرسە بە بیانوو هێناوەتەوە.

سەرچاوەكانی یەكێتی ئەورووپاش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، بەهۆی ئەوەی ناتانیاهۆ نەیتوانیوە پشتیوانی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەورووپا بەدەستبهێنێ، پێش ئەوەی لەگەڵ یانكەر كۆببێتەوە، شاری بڕۆكسڵی جێهێشتووە.

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *