بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە دەستی پێكرد

بەهۆی نەبوونی موچەو پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێمی كوردستان بۆ جارێكیتر بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە دەستی پێكردەوە.

مامۆستایەك لە پارێزگای هەڵەبجەوە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە (باسك نێت)ی راگەیاند، ئەمڕۆ بەشێك لە مامۆستایانی پارێزگاكە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كرد.

وتیشی، مامۆستایان چاوەڕێی یەكتر دەكەن و بڕیار وایە لە رۆژانی داهاتوودا زۆرینەی مامۆستایان دەست بە بایكۆت بكەن.

رۆژی 9ی ئەم مانگە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوایدا ئاشكرایانكرد، سەرجەم داواكارییەكانمان دەگەیەنینە نەتەوە یەكگرتووەكان و ئاشكراشیانكرد، بەرواری 18-12 كە دەكاتە رۆژی دووشەمەی داهاتوو دەست بە خۆپیشاندان دەكەن.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *