بزووتنەوەی ئیسلامی: بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكان ئامادەییمان هەیە

بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنە سیاسیەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی كاتی یاخود درێژەدان بەم حكومەتەی ئێستا پێشبینی دەكرێت هەڵبژاردنەكان پێش بخرێن.

بەپێی زانیارییەكان پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەوڵی ئەوەدایە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان ئەنجام بدات بۆ ئەوەی بتوانن لە كۆتای مانگی ئادار هەڵبژاردنەكانی هەرێم بەڕێوەبچن.

كامیل مەحمود وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی راگەیاند، بزووتنەوە هەر لە سەرەتاوەو لەكاتی درێژكردنەوی ماوەی پەرلەماندا رایگەیاند كە لەگەڵ درێژكردنەوی ماوەی پەرلەمان نین كە زیاتر بێت لە سێ مانگ، ئەویش تەنها بۆ كارئاسانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بێت.

وتیشی، ئەگەر هەڵبژاردنەكان مانگێكیتر یان دوو مانگیتر ئەنجام بدرێن، ئێمە ئامادەین بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەین، چونكە خۆمان ئامادە كردووە و لیست و ناوی كاندیمان ئامادەیە كە بیدەینە كۆمسیۆن.

سەبارەت بە گفتوگۆی لایەنەكان لەسەر دیاریكردنی رۆژێك بۆ هەڵبژاردنەكان، وتەبێژی بزووتنەوە رایگەیاند، تا ئێستا باسێكی لەو شێوەیە لەگەڵ ئێمە نەكراوە.

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *