روسیا نوێنەری وڵاتەكەی لە یەمەن گواستەوە بۆ سعودیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئاشكرایدەكات، ڕوسیا بوونی سیاسیی خۆی لە یەمەن ڕادەگرێت‌و نوێنەرانی وڵاتەكەی بەهۆی خراپی ڕەوشی سەنعای پایتەختەوە یەمەنیان جێهێشتووە.

دەزگای هەواڵی ئینتەرفاكس بڵاویكردەوە، ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، نوێنەری ڕوسیا لە یەمەن و هەندێك لە دیبلۆماتكاران بۆ ماوەیەكی كاتی لە ڕیازی پایتەختی سعودیە كار دەكەن.

لای خۆشییەوە، دەزگای هەواڵی سعودیە لە زاری هاوپەیمانێتی عەرەبی بە ڕێبەرایەتی سعودیەوە ئاشكرایكرد، ڕۆژی سێشەممە فڕۆكەیەكی ڕوسی كارمەندانی باڵیۆزخانەی ڕوسی و هەندێك لە سیاسەتمەدارانی ئەو وڵاتەی لە سەنعاوە دەركردووە و بەرەو سعودیە ڕۆشتوون.

 

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *