ئەمڕۆ رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی كۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی لووتكەیەكی بەپەلە بە ئامانجی تاوتوێكردنی لێكەوتەكانی بڕیارەكەی ترەمپ لەبارەی قودس لە شاری ئەستەنبوڵ، ساز دەكات.

هەر یەكە لە تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر، مەحمود عەباس سەرۆكی فەڵەستین، مستەفا ئاكنجی سەركۆماری توركی قوبرسی باكوور، ئیلهام عەلییڤ سەركۆماری ئازەربایجان، حەسەن روحانی سەركۆماری ئێران، شاهید خاقان عەباسی سەرۆكوەزیرانی پاكستان، بەمەبەستی بەشدارییكردن لە لووتكەی بەپەلەی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی لە بارەی قودس كە ئەمڕۆ چوارشەممە لە توركیا بەڕێوەدەچێت، گەیشتنە شاری ئەستەنبوڵ.

لەو لووتكەیەكدا كە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا، داوای سازكردنی كردبوو، لێكەوتەكانی بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ بۆ ناساندنی قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بۆ قودس، تاوتوێ‌ دەكرێت.

رۆژی 6ی ئەم مانگە سەرۆكی ئەمریكا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بڕیاری ژمارەی ٤٧٨ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ساڵی ١٩٨٠ كە دانی بە راگەیاندنی قودسی رۆژهەڵات وەك پایتەختی ئیسرائیل دا نەنا، پێشێل كردو قودسی وەك پایتەختی ئیسرائیل ناساندو رایگەیاند، كاتی ئەوە هاتووە بە فەرمی دان بە قودس دابنێین وەك پایتەختی ئیسرائیل.

لای خۆشییەوە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە پەسەندكردنی بڕیاری ژمارە ٤٧٨ لە ساڵی ١٩٨٠ راگەیاندنی قودسی بە پایتەختی ئسرائیل، رەتكردەوە.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *