بەریتانیا پشتیوانی بۆ كورد ڕادەگەیەنێت و داوای كردنەوەی فرۆِكەخانەكان دەكات

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بە فەرمی پشتیوانی بۆ پاراستنی مافەكانی گەلی كوكرد لە چوارچێوەی دەستوری عێراق دا ڕادەگەیەنێت و بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی دەكات بۆ وڵاتەكەی.
تێریزا مەی سەرك وەزیرانی بەریتانیا لە میانەی پەیوەندیەكدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “كوڵاتەكەی بەردەوام دەبێ لە خەبات بۆ پاراستنی ماف و ناسنامەی گەلی كورد لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا”.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا تێریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا وتیشی” وڵاتەكەی هەوڵ دەدات بۆ نزیك كردنەوەی هەولێر و بەغدا تا وەكو لەسەر بنەمای دەستوور بۆ چارەسەكردنی كێشەكانیان گفتوگۆ دەست پێبكەنەوە خوازیاریش بوو لەسەر پرسی دەروازە سنوورییەكان لەگەڵ عێراق بگەنە چارەسەرێك و لە ماوەیەكی نزیكدا فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان بكرێنەوە”.
دوپاتیشی كردەوە “وڵاتەكەی لەو هاوكاری و هەماهەنگییە بەردەوام دەبێت كە پێشتر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیبووە، هەروەها (نێچیرڤان بارزانی) بانگهێشتی لەندەن كرد بۆ ئەوەی لە نزیكەوە دۆخەكە تاوتوێ بكەن”.

بابەتی دواتر

كۆیە: كات بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دیاریكرا

قائیمقامیەتی قەزای كۆیە، لە ئاگادارینامەیەكدا، ڕایدەگەیەنێت، لەبەر سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *