“دەبێت هاووڵاتیان ئەو ڕاستییە بزانن كە ئەم حكومەتە نیازی چاكسازی نییە‌و هەموو هەنگاوەكان لەگەڵ ئەم حكومەتە بێ ئەنجامە”

ئەمڕۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی كیشەكانی هەرێم كۆدەبنەوەو ئەندامێكی پەرلەمانیش دەڵێت كۆبونەوەكان بێ ئەنجام دەبن.

قارەمان قادر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك رایگەیاند، كۆبونەوەی نێوان حكومەت و دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان و دەستەی سەرۆكایەتی لیژنەی یاسایی و دارایی و سامانی سروشتی بێ ئەنجامە و بۆ خۆدزینەوەی حكومەت و ئەنجومەنی باڵای نەوت و گازە لەو قەیرانە ئابوریەی كە دروستیان كردووە.

وتیشی، كۆبونەوەكەی ئەو دوو سەرۆكایەتییە بۆ ئەوەیە كە حكومەت نەیەتە بەردەم پەڕلەمان و لێپرسینەوەیان لەگەڵ نەكرێت.

ئاشكراشیكرد، دەبێت هاووڵاتیان ئەو ڕاستییە بزانن كە ئەم حكومەتە بەگشتی و سەرۆك و جێگرەكەی بەتایبەتی نییەت و نیازی چاكسازیان نییە بەهیچ شێوەیەك و هەموو هەنگاوەكان لەگەڵ ئەم حكومەتە بێ ئەنجامە.

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *