حكومەتی هەرێم: یەك موچەیتر دابەش دەكەین و توانای دابەشكردنی موچەمان نییە

 

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەو كەسانەی دوو موچە وەردەگرن یاسایین و پێویستمان بەوە هەیە، گۆڕانكاری تێدا بكەین، چونكە دۆخی دارایی كوردستان ئەوە هەڵناگرێت.

ئامانج رەحیم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە دوای تەواوبوونی كۆبونەوەی حكومەت و پەرلەمان، وتیشی “بڕیار درا چوارچێوەیەكی یاسایی دابنرێت بۆ پێداچوونەوە بەو كەسانەی كە بە نایاسایی بە پلەی وەزیر و تایبەت خانەنشین كراون ‌و پێویستە لیستی خانەنشینان لە خەڵكانی ناشایستە پاك بكرێنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بریكاری وەزارەتی دارایی دوو ئەگەری خستوەتە بەردەم پەرلەمان بۆ دابەشكردنی موچە لە داهاتووداو هەموو ئەگەرەكان بۆ دابینكرنی موچە تاوتوێ كران.

وتیشی “سندوقی خانەنشینی كارا دەكرێتەوە و هەنگاو هەڵدەگرین بۆ ئەوەی موچەخۆرو خانەنشینی شایستە لە ناشایستە جیا بكرێتەوە”.
ئامانج رەحیم ئاشكراشیكرد، حكومەت موچەیەكی دیكە دابەش دەكات ‌و وردبینی راستەقینە لە لیستی موچە خۆراندا دەكەین، چونكە حكومەت ناتوانێ بەو داهاتەی لەبەردەستیدایە، موچەی موچەخۆران دابین بكات.

 

بابەتی دواتر

كۆیە: كات بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دیاریكرا

قائیمقامیەتی قەزای كۆیە، لە ئاگادارینامەیەكدا، ڕایدەگەیەنێت، لەبەر سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *