بزووتنەوە: حكومەت بوونی نەماوە تاكو ئۆپۆزسیۆنی هەبێت

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، حكومەت بوونی نەماوە، تاكو هەندێك حزب خۆیان بكەنە ئۆپۆزسیۆنی.

كامیل مەحمود وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی بە راگەیاند، لە سەرەتاوە دەنگمان بەم حكومەتە نەداوە‌و پێشبینیشمان كردووە كە ئەم حكومەتە سەركەوتوو نابێت.

وتیشی، لە ماوەی چوار ساڵەی رابردوو بەردەوام قسەمان لەسەر ئەم حكومەتە كردووە و بە حكومەتێكی شكستخواردوو ناومان بردووە.

ئاشكراشیكرد، دوای ئەوەی ئەو قەیرانە داراییەیان بەسەر گەلی كورددا هێناو نان‌و موچەی خەڵكیان بڕی، پێمان وایە حكومەت نەك هەر شكستی خواردووە، بەڵكو شەرعیەتی مانەوەشی نەماوە، ئێستاش ئەو لایەنانەی لەناو حكومەتدان‌و بە زمانی ئۆپۆزسیۆن قسە دەكەن، لەم چەند مانگەی كۆتایی كە بەرەو هەڵبژاردن دەڕۆین دەیانەوێ وەك ئۆپۆزسیۆن خۆیان نمایش بكەن قبوڵمانە، بەڵام كە هاتنەدەرەوە خۆیان‌و جەماوەرەكەیان بهێننەسەر شەقام.

رونیشیكردەوە، حكومەت بە رەسمی ئەوەی راگەیاندووە توانای پێدانی موچەی كارەباو خزمەتگوزاری نییە، كەواتە ئەم حكومەتە تەنها وەهمە.

كامیل مەحمود راشیگەیاند، ئێمە تاكە لایەن بووین ئۆپۆزسیۆنی ئەم حكومەتە بووین‌و ئێستا كشانەوەی هەر لایەنێكی ناو حكومەت هیچ سودێكی نابێت، چونكە لەكاتێكدا دەیانەوێ بكشێنەوە حكومەتەكە خۆی كشاوەتەوە‌و لە ساحەكەدا بوونی نییە.

وتەبێژی بزووتنەوە رەخنەی لە هاووڵاتیان گرت بەوەی هێشتا ئاستی هوشیاری هاووڵاتیان نەگەیشتوەتە ئەوەی درك بەوە بكات ئەم دوو حزبە 26 ساڵە چییان لەناو ئەم حكومەتە وەهمیە دروست كردووە.

وتیشی، دوو حزبی خاوەن چەكدارو خاوەن ئاسایش كە لە هیچ فۆڕمێكدا حكومەت بەم شێوازە نییە حزبەكان پۆلیس‌و ئاسایشی خۆیان هەبێت‌و كەس نەتوانێت قسە لە قسەیاندا بكەن‌و وڵات بەرەو هەر شكستێك بەرن هەر حوكمداری خۆیان بكەن‌و گەل‌و وڵاتیش تا ئێستا ئەمەی قبوڵ كردووە، دەبێت رەخنەكان دابەش بكرێت بەسەر حكومەت‌و بەشێكیشی بخرێتە ئەستۆی ئەو هاووڵاتیەی نەیتوانیوە تا ئێستا كاردانەوەی هەبێت لەبەرانبەر ئەو دۆخەی كە لە هیچ وڵاتێكدا دۆخی لەو شێوەیە قابیلی قبوڵ نییە.

ئاشكراشیكرد، ئێمە لەگەڵ جوڵاندن‌و كاردانەوەی شەقامداین‌و هەرگیز لەگەڵ بێدەنگیدا نین لەبەرانبەر هەر ستەمێك كە دژی خەڵكی كوردستان بكرێت‌و ناشمانەوێ شەقام بخەینە نێو گۆڕەپانی ململانێ حزبەكانەوە، ئێمەش بەشێكین لە شەقام، ئەگەر شەقام كەوتە جوڵە بەدڵنیاییەوە بەشێك لە خەڵكی ئێمەشی تێدایە، چونكە ئەگەر حزبەكان گەل بجوڵێنن دەسەڵات بەشێوەیەكیتر سوودی لێوەردەگرێت.

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *