دوای كۆبونەوەی لوتكەی وڵاتانی ئیسلامی، ئیسڕائیل بۆردومانی بارەگاكانی حەماس دەكات

 

تانكەكانی ئیسڕائیل زیاتر لە 10 جار بنكە و بارەگاكانی بزووتنەوەی حەماسی فەلەسیتییان لە باكورو باشووری غەزە بۆردومان كردووە.

ئاژانسی “روسیا الیوم” بڵاویكردەوە، سوپای ئیسڕائیل لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، شەوی رابردوو تانەكانی چەندین جار بنكە و بارەگاكانی بزووتنەوەی حەماسیان بۆردومان كردووە لە باشور و باكوری غەزە و رەفەح.

لە راگەیەندراوەكەدا سوپای ئیسرائیل ئاشكرایدەكات، ئەو بنكانەی كە بۆردومان كراون ناوچەی یەدەگی چەك و تەقەمەنی بزووتنەوەكەن.

ئاژانسەكانی هەواڵیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، كە چەندین فڕۆكە لە جۆری ئاپاچی ئیسرائیلی چەندین موشەكیان ئاڕاستەی باكوری غەزە كردووە و ناوچەكەش ئاگری گرتووە.

بەهۆی بڕیارەكەی ترەمپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا بە ناساندنی قودس وەك پایتەختی ئیسڕائیل و كاردانەوەی توندی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و جیهانی، لە ئێستادا سوپای ئیسڕائیل هێرشەكانی بۆ سەر فەلەستینییەكان و بەتایبەت بزووتنەوەی حەماس دەستپێكردوەتەوە.

 

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *