رۆژهەڵاتی قودس وەك پایتەختی فەلەستین ناسێنرا

 

دوای كۆتایی هاتن بە لوتكەی بەپەلەی وڵاتانی ئیسلامی لە ئەستەنبوڵ لە راگەیەندراوێكدا، قودسی رۆهەڵاتیان وەك پایتەختی فەڵەستین راگەیەندو بانگھێشتی ھەموو جیھان كراوە بۆ ئەوەی قودسی رۆژھەڵاتی داگیركراو وەك پایتەختی دەوڵەتی فەڵەستین، بناسن.

لەسەر بانگهێشتی سەركۆماری توركیا، سەرۆك‌و نوێنەرانی ئەندام لە رێكخراوی ھاریكاریی ئیسلام لە شاری ئەستەنبوڵ لەبارەی بڕیاری ناساندنی قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل لە لایەنی سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ كۆبووەوە.

لووتكەكە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، بەتوندترین شێوە بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمریكا رەتدەكەینەوەو ئیدانەی دەكەین، لە رووی یاساییەوە هیچ حوكمێكی نییەو ئەم بڕیارە ھێرشە بۆ سەر مێژوو، یاسا و سروشت و مافەكانی میللی گەلی فەڵەستین و ھەوڵێكە بۆ ئامانجكردنی ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی و دەرفەتدانە بە توندئاژۆیی و تیرۆریزم. بۆیە بانگەوازی بۆ گشت وڵاتانی ئەندام و بە تایبەتیش گشت لایەنەكانی دیكەی جیھان دەكەین كە پرسی فەڵەستین بخەنە پێشەنگی رۆژەڤی سیاسی دەرەوەی خۆیان.

وڵاتانی ئیسلامی ئاشكراشیدەكەن، كۆتاییهێنان بە داگیركاری، تەنھا بە ئاشتییەكی فراوان‌و دادپەروەرانەو دامەزراندن‌و دەستەبەركردنی دەوڵەتێكی فەڵەستینی سەربەخۆ دەبێت كە پایتەختی ھەمیشەیی قودسی شەریف بێت.

لە بەشێكی راگەیەندراوەكەدا ھاتووە “ئیدارەی ئەمریكا بە بەرپرسیار دەزانین لە ئەنجامی سەرھەڵدانی گشت لێكەوتەكانی لە بڕیارە نایاساییەكەی”.

لە راگەیەنراوی لووتكەی وڵاتانی ئیسلامیی ھەروەھا ھاتووە: ”رایدەگەیەنین كە دانمانناوە بە دەوڵەتی فەڵەستیندا كە پایتەختەكەی قودسی رۆژھەڵاتە. بانگھێشتی ھەموو جیھانیش دەكەین بۆ ئەوەی قودسی رۆژھەڵاتی داگیركراو وەك پایتەختی دەوڵەتی فەڵەستین، بناسن”.

 

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *