مامۆستایانی ناڕازی: خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان بەردەوام دەبن

ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ئاشكرایدەكات، دوای رۆژی دووشەمەی داهاتوو ناڕەزایەتییەكانمان بەردەوام دەبن و چاوەڕوانی وەڵامی ئەمریكا و نەتەوە یەكگرتوەكانیش دەكەین.

عوسمان گوڵپی ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی راگەیاند، دوێنێ بە ئامادەبوونی نوێنەری مامۆستایانی زۆرینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ نەتەوە یەكگرتوەكان‌و كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر كۆبووینەوەو وێنە راستەقینەكانی دۆخی هەرێمی كوردستانمان پێ نیشاندان.

وتیشی، بەو لایەنانەمان راگەیاند، ئێوە مەكەونە ژێر كاریگەری راپۆرتی هەڵەی دەزگای راگەیاندنی ئەم دوو حزبەوە، هەروەها مەكەونە ژێر راپۆرتی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، چونكە دۆخی هاوڵاتیان‌و موچەخۆران زۆر خراپە.

وتیشی، وەك مامۆستایانی ناڕازی داوامان لەو لایەنانە كردووە فشار بخەنەسەر حكومەتی هەرێم‌و حكومەتی عێراق بۆ ئەوەی خەڵك نەكەنە قوربانی سیاسیەتەكانیان‌و نابێت بەرژەوەندیەكانی هاووڵاتیان ببنە قوربانی بەرژەوندی ئەوان.

ئەندامەكەی مامۆستایانی ناڕازی ئاشكراشیكرد، ئێمە گلەییمان لە نەتەوە یەكگرتووەكان و كونسوڵی ئەمریكا كرد و پێمان وتن، ئەگەر ئێوە پشتیوانی ئەو دوو هێزە سیاسییە نەین ئەوانیش ناتوانن هێندە بێ منەت بن لەبەرانبەر هاووڵاتیان.

سەبارەت بە هەڵوێستی داهاتوویان، ناوبراو رایگەیاند، ئێمە پێشتر رامانگەیاندبوو رۆژی دووشەمەی داهاتوو بە یەك دەنگ‌و بەشێوەیەكی بەرفراوان خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین‌و داوا لە هەموو هاوڵاتیان دەكەین بەشدار بن بۆ ئەوەی بیكەینە سەرەتای قۆناغێك بۆ گۆڕانكاری لە داهاتوودا.

جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، كە دوای رۆژی دووشەمە ناڕەزایەتی‌و خۆپیشاندانەكان بەردەوام دەبێت‌و دووشەمە بڕیار لەسەر چۆنێتی ئەنجامدانی ناڕەزایەتییەكان دەدرێت.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *