به‌رپرسێكی یه‌كێتی: ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ به‌رهه‌م ساڵح بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو یه‌كێتی

دوای راگه‌یاندنی لیستێكی سه‌ربه‌خۆ و وازهێنانی له‌ یه‌كێتی، تاوه‌كو ئێستاش هه‌ندێك له‌ كه‌سایه‌تی و میدیاكان باس له‌ گه‌رانه‌وه‌ی د.به‌رهه‌م ده‌كه‌ن بۆ ناو یه‌كێتی، له‌ نوێترین لێدوانیشیدا ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه‌ به‌رهه‌م ساڵح بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو یه‌كێتی.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند: گفتوگۆ له‌نێوان یه‌كێتی و به‌رهه‌م ساڵح به‌رده‌وامی هه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ نه‌گه‌یشتنه‌ هیچ رێكه‌وتنێك، بۆیه‌ تا راده‌یه‌ك كێشه‌كه‌ ئاڵۆزتر بوون و گفتوگۆكان وه‌ستان.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وتیشی: دواتر هه‌ندێك براده‌ر له‌ناو یه‌كێتی له‌ گفتوگۆكردن به‌رده‌وام بوون، ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییه‌ك رووینه‌داوه‌ له‌گفتوگۆكردنه‌كان.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد بۆ مه‌ودا ئاشكرایكرد، به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی كاك به‌رهه‌م باڵانسی یه‌كێتی به‌شێوه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌بێت و باڵانسه‌كه‌ به‌لای هێز و نفوسدا ده‌شكێته‌وه‌، چونكه‌ به‌رهه‌م ساڵح كه‌سایه‌تی خۆی هه‌یه له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی كوردستان، ئه‌گه‌ری زۆریش‌ هه‌یه‌ به‌رهه‌م ساڵح بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *