لە رۆژهەڵاتی كوردستان باوكێك كورەكەی خۆی دەكوژێت‌و پارچە پارچەشی دەكات

 

لە شاری میاندواوی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی كوردستان، دوای تێپەڕبوونی 70 رۆژ بەسەر بێسەرشوێنبوونی گەنجێكدا، تەرمەكەی بە پارچە پارچەكراوی لە چاڵێكدا دۆزراوە.

ئاگركوژێنەوەی میاندواو تەرمەكەی دۆزیوەتەوەو بەپێی لێكۆڵینەوەی پۆلیس ئەو كوڕە بەدەستی باوكی خۆی كوژراوە.

میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە، باوكی قوربانییەكە لە لێكۆڵینەوەی پۆلیسدا دانی بە تاوانەكەیدا ناوە‌و ئاشكراشیكردووە، دوای كوشتنی جەستەی كوڕەكەی پارچە پارچە كردووەو خستوویەتییە نێو چاڵێكی 15 مەتر قووڵ.

لای خۆیەوە پۆلیسی ئاگركوژێنەوە تەرمی پارچە پارچەكراوی قوربانییەكە لە چاڵەكە دەردەهێنێت و رادەستی پزیشكی دادوەری كراوە.

پۆلیسی میاندواو هۆكاری ئەنجامدانی تاوانەكەی ئاشكرانەكردووەو تەنیا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامەو دوای گەیشتن بە ئەنجامەكان زانیاری زیاتر بڵاودەكەنەوە.

 

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *