دوای 70 ساڵ ئەندامانی یەكێتی ئەوروپا رێكەوتنێكی بەرگریان واژوو كرد

 

وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا دوای 70 ساڵ لە هەوڵدان توانیان بگەنە ڕیكەوتنێك‌و دوێنێش رێكەوتنەكەیان واژوو كرد.

بەمەبەستی پێكەوەلكاندنی بەرگری وڵاتەكانیان، ئەندامانی یەكێتی ئەوروپا رێكەوتنی “بیسكۆ”یان واژو كرد، كە بەپێ رێكەوتنەكە وادەكات خەرجی‌و پەرەپێدان‌و بڵاوكردنەوەی هێزە چەكدارەكانی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا هەموو بە هاوبەشی بێت.

دۆناڵد تۆسك سەرۆكی ئەنجومەنی ئەوروپا هەنگاوەكەی بە “هەواڵێكی ناخۆش بۆ دوژمنانمان” ناوبرد.

لە پەنجاكانی سەدەی ڕابردوودا پەرلەمانی فەڕەنسا دژایەتی ئەم هەنگاوەی كردو پەرلەمانی بەریتانیاش لەو هەنگاوە دووركەوتەوە لە ترسی ئەوەی سوپای ئەوروپی دروست ببێت‌و ئەوەش بووەهۆی دانانی بەربەست لەبەردەم ئەم خەونەی ئەوروپییەكاندا.

ئامانجی ئەم ڕێكەوتنە ئەوەیە ئەو ناكۆكییانەی هەیە لە سیاسەتی بەرگری نێوان وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپادا نەهێڵێت‌و هەموویان یەكبخات، هەروەها ئامانجێكی دیكەی ڕێكەوتنەكە ئەوەیە پشت بەستنی ئەوروپا بە ئەمەریكا لەم بوارەدا كەم بكاتەوە.

تۆسك لە وتارێكدا لەبەردەم سەركردەكان و سوپاكانی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتییەكەدا رایگەیاند، ئەم خەونە لەگەڵ ڕاستیدا ڕێك نەدەبووەوە‌و ئەمڕۆ خەونەكە بوو بە ڕاستی.

ئەو وڵاتانەی ڕێكەوتنەكە نایانگرێتەوە بریتین لە دانیمارك‌و ماڵتاو بەریتانیا دوای ئەوەی بڕیاری هاتنەدەرەوەی داوە لە یەكێتی ئەوروپا.

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *