بێ بەهاترین دراوی وڵاتانی جیهان

8888888 7777777 666666 555555 444444 33333 22222

EDITORS' NOTE: Reuters and other foreign media are subject to Iranian restrictions on leaving the office to report, film or take pictures in Tehran.     The front of the new Iranian 100,000 Rials  (about $10) bank note, bearing a picture of Iran's late leader Ayatollah Ruhollah Khomeini, is seen in this handout picture released to Reuters June 22, 2010. REUTERS/ISNA/Handout (IRAN - Tags: BUSINESS) FOR EDITORIAL USE ONLY. NOT FOR SALE FOR MARKETING OR ADVERTISING CAMPAIGNS - RTR2FJQN
EDITORS’ NOTE: Reuters and other foreign media are subject to Iranian restrictions on leaving the office to report, film or take pictures in Tehran.
The front of the new Iranian 100,000 Rials (about $10) bank note, bearing a picture of Iran’s late leader Ayatollah Ruhollah Khomeini, is seen in this handout picture released to Reuters June 22, 2010. REUTERS/ISNA/Handout (IRAN – Tags: BUSINESS) FOR EDITORIAL USE ONLY. NOT FOR SALE FOR MARKETING OR ADVERTISING CAMPAIGNS – RTR2FJQN

لە سەردەكانی بیست و بیست و یەك ئابووری جیهانی سەرمایەداری بە تەواوەتی باڵی كێشاوە بەسەر سەرجەم جومگەكانی جیهانیدا و هۆكارێكیش بووە بۆ سەركەوتن و دابەزینی هەر وڵاتێك، هەر بۆیە قەیرانە سیاسییەكان هۆكاری سەرەكین بۆ شكست و سەركەوتن و زاڵبوونی وڵاتان لە رووی ئابوورییەوە.
بەهۆی قەیرانی سیاسی و ئابووری ئەم هەست وڵاتە لە جیهاندا دراوەكانیان وەك بێ بەهاترین دراوی جیهان هەژمار كراوە..

8.ریالی كەمبودیا
یەك دۆلاری ئەمریكی یەكسانە بە 4060 ریالی كەمبودی، هۆكاری بێ بەهای ئەم دراوەش دەگەڕێتەوە بۆ خراپی دۆخی ئابووری ئەو وڵاتە.

7.پارانی پاراگوای
یەك دۆلاری ئەمریكی یەكسانە بە 5500 پارانی پاراگوای، پاراگوای دووەمین وڵاتی هەژارە لە ئەمریكای باشوور، هۆكاری بێ بەهای دراوەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی گەندەڵی و هەژاری لەو وڵاتەدا.

6.لئونی كۆماری سیرالئون
یەك دۆلاری ئەمریكا یەكسانە بە 7500 لئون، سیرالئون یەكێكە لە هەژارترین وڵاتەكانی ئەفریقا و هۆكاری بێ بەهای دراوەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی گەندەڵی لەو وڵاتە و بوونی چەندین باندی خراپ لەو وڵاتە.
5.كیپ لائوس
یەك دۆلاری ئەمریكی یەكسانە بە 8200 كیپ، هەرچەندە ئەو وڵاتە بە ئەنقەست بەهای دراوەكەی هێناوەتە خوارەوە.

4.روپیەی ئەندەنوزیا
یەك دۆلاری ئەمریكی یەكسانە بە 13.300 روپیەی ئەندەنوزی، هەرچەندە ئابووری ئەو وڵاتە لە حاڵەتی پێشكەوتندایە، بەڵام هێشتا پارەی ئەم وڵاتە زۆر بێ بەهایە.

3.روبڵی بیلاروس
یەك دۆلاری ئەمریكی یەكسانە بە 19.800 روبڵ.
هۆكاری ئەم بێ بەهاییەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی گەندەڵی لەلایەك و لاوازی ئابووری ئەو وڵاتە لەلایەكیتر.

2.دانگی ڤێتنام
یەك دۆلاری ئەمریكی یەكسانە بە 22.700 دانگی ڤێتنامی.

1.ریاڵی ئێرانی
یەك دۆلاری ئەمریكی یەكسانە بە 42.018 ریالی ئێرانی.
لەكاتی شەڕی نێوان عێراق و ئێران و تۆمەتباركردنی ئەو وڵاتە بە دروستكردنی چەكی ئەتۆم هۆكار بوون بۆ بێ بەهابوونی دراوی ئێران.

هەروەها خراپی سیستەمی بانكی ئێران لاوازی ئابوورییەكەی هۆكارن بۆ بێ بەهابوونی دراوی ئێرانی و ئێرانیش نەیتوانیوە بچێتە نێو بازارەكانی جیهانەوە لەبەر ئەوە بە یەكێك لە دراوە بێ بەهاكان لە قەڵەم دراوە.

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *