توركمانەكانی كەركوك شەڕ لەسەر پۆستی سەرۆكی ئەنجومەن دەكەن

وتەبێژی حەشدی توركمانی ئاشكرایدەكات، ئێمە وەكو كوتلەی توركمانی داوای پارێزگاری كەركوك دەكەین.

عەلی حوسێنی وتەبێژی حەشدی توركمانی بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند، ئەگەر پارێزگارمان پێنەدرا، ئەوكات دەبێت سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگامان پێبدرێت.

لەكۆی 9 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا لەكوتلەی توركمانی، 3 ئەندامیان خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا كاندیدكردووە، لەكاتێكدا بەشێكیتریان داوای پۆستی پارێزگارو بەشێكیتریش داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەن دەكەن.

عەرەبی سونەش كە پۆستی جێگری پارێزگاری لایە و ئێستا پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت بەرێوەدەبەن، خۆیان بەپەراوێزخراو دەبینن و دەیانەوێت لەمەودوا ئیدارەی كەركوك بە تەوافق و هاوبەشی بەرێوەببرێت.

ئیسماعیل حەدیدی سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی عەرەبی لەكەركوك راگەیاند، ئێمە وەكو عەرەبی سونە لاریمان نییە لەپێدانی پۆستی پارێزگار بەكورد، بەو مەرجەمەی شتەكان بەتەوافق ئەنجام بدرێن.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *