سعودیە بڕیارێكی نوێی لە بەرژەوەندی ژنان دەركرد

 

بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنان و شۆفێری سعودیە ئاشكرایكرد، بۆ لەمەودوا ژنانیش دەتوانن دەست بە دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری بۆ لێخوڕینی ماتۆڕسكیل ئەنجام بدەن.

دوێنێ هەینی 15-12 بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنان و شوفێری وڵاتی سعودیە ڕایگەیاند، ژنانی سعودیە جگە لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بۆ لەمەودوا دەتوانن ماتۆڕسكیلیش لێبخوڕن.

ڕێگەپێدانی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل لە ساڵی 2017 لەلایەن شا سەلمان پادشای سعودیەوە واژوو كراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، لەو ساتەوەی ڕێگا بە ژنان دراوە بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێل هیچ ڕووداوێكی نەخوازراو ڕووی نەداوە و ژمارەی ئۆتۆمبێلی ژنان هیچ جیاوازییەكی لەگەڵ ژماری ئۆتۆمبێلی پیاواندا نییە.

لە 26 سێپتێمبەری ئەمساڵ شای سعودیە واژووی لەسەر فەرمانی لێخوڕنی ئۆتۆمبێل لەلایەن ژنانەوە كرد.

 

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *