ووردەكاری چۆنێتی خۆپیشاندان‌و رێپێوانەكانی هەرێم ئاشكرا دەبێت

سەرچاوەیەك كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە (باسك نێت)ی راگەیاند، دوای دیاریكردنی رۆژێك بۆ خۆپیشاندانەكان ژمارەیەكیتر گروپی ناڕازی پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشاندانەكان دەربڕیوە.

وتیشی، رۆژی دووشەمە مامۆستایانی ناڕازی و گروپەكانیتر كۆدەبنەوەو پلانی ناڕەزایەتییەكان بۆ رۆژانی داهاتوو دیاری دەكەن، ئەمەش لەكاتێكدایە مامۆستایانی ناڕازی و فەرمانبەران لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەكانی گەرمیان و راپەرین گفتوگۆیان لەگەڵ كراوەو ئامادەكارییان بۆ خۆپیشاندانەكە كردووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكرد، تا ئێستا هیچ لایەنێكی سیاسی بە فەرمی پەیوەندییان بە ئێمەوە نەكردووە، بەڵام مامۆستایان سوپاسی هەر لایەن و كەسێك دەكەن بە قازانجی ناڕەزایی شەقام پشتیوانییان بكات، بەڵام رێگا نادەین كەس بەلارێیدا بەرێت.

سەبارت بە وەرگرتنی مۆڵەتی خۆپیشاندانەكان، سەرچاوەكەی (خەڵك) رایگەیاند، ئێمە مۆڵەت وەرناگرین، چونكە لە رابردووشدا وەرمانەگرتووەو ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تا ئێستاش هیچ فشارێكی ئەمنیمان لەسەر نییە.

سەبارەت بە چۆنێتی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەكان، سەرچاوەكە رایگەیاند، لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاواوە دەستپێدەكەین، بەڵام شوێنی رێپێوانەكە دیارینەكراوە كوێیە، بەڵام بە دڵنیاییەوە رێپێوانی تێداییە.

سەبارەت بە كاریگەری پێدانی موچە لەسەر خۆپیشاندانەكان، رایگەیاند، هێندە لەمێژە موچەیان نەداوەو قەیرانەكە هێندە گەورەیە بە موچەیەك كێشەكان چارەسەر ناكرێت.

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *