ئەردۆغان هۆشداری لەدەستدانی مەككە و مەدینە دەدات

 

سەركۆماری توركیا ئاشكرایدەكات، ئەگەر قودس لەدەست بدەین، ئەوا ناتوانین مەدینە بپارێزین، ئەگەر مەدینەش لەدەست بدەین، ئەوا ناتوانین مەككە بپارێزین. ئەگەر مەككە لەدەست بدەین، كەعبەش لەدەست دەدەین.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، ١٥ ساڵە لە نێو توركیایەكی گەورەو بەھێزدا ھەوڵی بونیاتنانی وڵاتێكین كە ببێتە دەرگای ئومێدو سەرچاوەی متمانە بۆ گشت دۆستان، ھاونەژادەكان، ھاوئایینەكانمان‌و ستەمكاران و لێقەوماوان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەگەر ھەروەك رابردوو ھەمیشە ئەگەر بڵێن ‘دابنیشە’ دانشین و ئەگەر بڵێن ‘بێدەنگ بە’ بێدەنگ بین و ئەگەر بڵێن ‘بیدە’ پێیان بدەین و ئەگەر بڵێن ‘وەری بگرە’ وەری بگرین، باوەڕ بكەن رووبەڕووی ھیچ لەم ھێرشانە نەدەبووینەوە، بەڵام سەیری قسەی ئەم ھێز و ئەو ھێزە ناكەین، بەڵكو تەنھا و تەنھا سەیری قسەی خوا دەكەین چی دەڵێت و تەنھا و تەنھا سەیری قسەی گەلەكەمان دەكەین چی دەڵێت.

 

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *