خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەستی پێكرد

لە بەشێك لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان، خۆپیشاندان و گردبوونەوەی هاوڵاتیان و مامۆستایان و فەرمانبەران دەستیپێكرد.

لە ئێستادا خۆپیشاندان لە (سلێمانی، ڕەواندوز، كەلار، تەقتەق، ڕانیە) دەستیپێكردووە، لە خۆپیشاندانەكانیشدا داوای دابینكردنی مووچە و خزمەتگوزارییەكان دەكرێت.

مامۆستایان و فەرمانبەران خۆپیشاندانیان لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستپێكردووە و شەقامی سالمیان داخستووە.

هاوكات لە تەقتەق خۆپیشاندەران ڕێگەی سەرەكی نێوان (هەولێر ـ كەركوك)یان داخستووە.

لە قەزای كەلاریش لە بەردەم قوتابخانەی لەیلا قاسم خۆپیشاندانیان دەستپێكردووە، لە ڕانیەش لە بەردەم باخی گشتی ڕانیە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیان دەستیپێكردووە.

خۆپیشاندەران لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمدا، داوای دابەشكردنی مووچە و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان دەكەن.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *