بزووتنەوە سەرجەم مەڵبەند و بارەگاكانی بۆ بەشداری لە خۆپیشاندان ئاگادار دەكاتەوە

ئەمڕۆ خۆپیشاندانەكان لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین دەستیپێكرد و داوای روخانی حكومەتی هەرێم دەكەن، ئەندامێكی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامیش دەڵێت “داوای بەردەوامی خۆپیشاندانەكان دەكەین، تاكو روخانی حكومەت و بەشداری كارای خۆپیشاندانەكانیش دەكەین”.

سەلام كەریم ئەندامی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی، راگەیاند، بە تەواوەتی پشتیوانی خۆپیشاندەرانین و داوا دەكەین، بەردەوام بن لە خۆپیشاندان تا كۆتاییهێنان بەم حكومەتەی بووەتە هۆكاری بارگرانی بەسەر خەڵكی هەژاری كوردستانەوە.

وتیشی “داوا دەكەین خۆپیشاندانەكان بەردەوام بن، تاكو سەرۆك‌و تەواوی وەزیرەكانی ئەم حكومەتە دەست لەكاربكێشنەوەو كۆتایی بەم حكومەتە بهێنرێت‌و هەمومان پێكەوە حكومەتێكی دوور لە گەندەڵی دروست بكەین”.

ئاشكراشیكرد، ئەو حزبانەی كە پێكهێنەری كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمن، هەر راگەیەندراوێك بڵاوبكەنەوە، هەمووی موزایەدەیەكی سیاسییەو بۆ زیادكردنی دەنگەكانیانە، ئەگەرنا هەر حزبێك كە پشتیوانی خۆپیشاندەرانە با سەرۆك وەزیرەكانی لە حكومەت بكشێنێتەوە، كە هۆكاری سەرەكی كێشەكانی هەرێمە.

رونیشكردەوە، تەواوی مەڵبەندو ناوچەكانی بزووتنەوەی ئیسلامیمان ئاگاداركراوەتەوە، بەشداری خۆپیشاندانەكان بكەن، بەڵام بە مەرجێك خۆپیشاندانەكان دژی هیچ حزبێك نەبیـَت، بەڵكو بۆ كۆتاییهێنانی كابینەی هەشتەمی حكومەت بێت.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *