وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: دەبێت بەغدا و هەولێر پەیوەندیەكانیان ئاسایی بكەنەوە

زیگما گابریل وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسی هاوبەشدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند كە دەبێت حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم بەپەلە دەستپێبكەنەوە بە گفتو گۆكان.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ووتیشی: لەگەڵ ئەوەی ئێمە لەگەڵ ئەنجان نەدانی ڕیفڕاندۆم نەبوین بەڵام ئێستا قۆناغێكی نوێیە و هەرێمی كوردستانیش ئامادەیی بۆ گفتوگۆ دەربڕیوە.
ئاماژەی بەوەش كرد : داعش مەترسیەكی گەورەبوو بۆ سەر عێراقیەكان و ئێستاش كۆتاییەكەی نزیك بوەتەوە.
هاوكات نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم ووتی: سوپاسی حكومەتی ئەڵمانیا دەكەین كە لەسەرەتای جەنگی داعشەوە جدە لە مەشق و هاوكاریە سەربازیەكان، هاوكاری زۆری ئاوارەكانی هەرێمی كوردستانی كردووە بەتایبەت یەزیدی و مەسیحیەكان.
نێچیرڤان بارزانی وتیشی: دوپاتی دەكەینەوە كە ئامادەین لەگەڵ بەغدا بۆ گفتوگۆ و ڕێكەوتن لە سایەی دەستوری عێراقیدا، ئێمە هیچ كێشەكانمان نیە بە پێی دەستور لەدەسەلاتَی فڕۆكەخانەكان و خاڵە سنوریەكان و ڕێز لە بڕیاردەكانی دادگای فیدراڵی دەگرین و دەبێت دەستور وەك خۆی جێبەجێ بكرێت.
وتیشی: سوپاسی ئەڵمانیان دەكەین بۆ پشتیگری كردنی كورد بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوریەكانی لە عێراقدا ،

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *