نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی ئاڕاستەی خۆپیشاندەران كرد

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، من خۆڕاگری ئێوە بەرز دەنرخێنم لەم دۆخە سەختەدا و لە رابردوودشدا دۆخی خراپترمان تێپەڕاندووە و باوەڕم وایە بەیەكەوە بەرەو داهاتوویەكی باشتر ھەنگاودەنێین.

دەقی پەیامەكە…
ھەرێمەكەمان لە ئێستادا بە دۆخێكێ ھەستیاردا تێپەڕ دەبێت. من لە داواكارییەكانی ئێوە تێدەگەم و ھاوسۆزم لەگەڵتان. دەربڕینی ئاشتییانەی بیروبۆچوون مافێكی شەرعی و دیموكراسییە. بەڵام تووندوتیژی ھیچ كاتێك پەسەند نییە. من داواتان لێدەكەم كە بە ئاشتیانە داواكانتان دەرببڕن.

پێویستە ئەوەش لەیاد نەكەین كە ئێمە هێشتا لە ناوچەیەكی پڕ لە توندووتیژی و ناسەقامگیردا دەژین. تەنانەت هەر دوێنێ پێشمەرگەكانمان رووبەڕووی ھێرشێكی دیكەی تیرۆریستانی داعش بوونەوە. ئێمە لە ئێستادا ئاگاداری جموجوڵی هێزە عێراقییەكانین لە مەخموور كە ئەمەش جێگەی نیگەرانییە.

ئێمە ئەو كاتە بەهێز دەبین كە یەكڕیز و یەكگرتوو بین من خۆڕاگری ئێوە بەرز دەنرخێنم لەم دۆخە سەختەدا و لە رابردوودشدا دۆخی خراپترمان تێپەڕاندووە و باوەڕم وایە بەیەكەوە بەرەو داهاتوویەكی باشتر ھەنگاودەنێین.

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *