رئيس مجلس النواب العراقي سليم الجبوري

سەلیم جبوری لەسەر خۆپیشاندەران هاتە دەنگ

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوا دەكات بەپێی دەستوور داواكاری هاووڵاتیان جێبەجێ بكرێت.

سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەكیدا كە سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی هەرێم بڵاویكردەوە داوا دەكات، هێمنی و ئارامی پارێزراو بێت.

وتیشی، نابێت خۆپیشاندان لەڕێڕەوی خۆی دەربچێت و تووندوتیژی لێبكەوێتەوە‌و خۆپێشاندان مافێكی دەستوورییەو بۆ داواكردنی خزمەتگوزاری و پێداویستییەكان و ژیانێكی خۆش.

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاشكراشیكرد، پێویستە گفتوگۆیەكی راستەقینە ئەنجام بدرێت بۆ چارەسەری كێشەو گرفتە هەڵواسراوەكان و ژیانێكی خۆش بۆ هاوڵاتیان فەراهەم بكرێت.

لە دوو رۆژی رابردودا لە هەرێمی كودستان خۆپیشاندانی هاووڵاتیان بەڕێوەچوو بەهۆیەوە گرژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێز ئەمنییەكان دروست بوو كە بە هۆیەوە 5 كەس كوژران‌و بە سەدان هاووڵاتیش بریندار بوون.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *