مەکتەبی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی ئیدانەی رژانی خوێنی ھاوڵاتیان و سووتاندنی بارەگاو فەرمانگەکان و داخستنی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکات

باسک نێت:

بەناوی خوای گەورەو میھرەبان
بەداخەوە جارێکیتر لەپەنای ناڕەزایەتییەکانی خەڵک و گردبوونەوەو خۆپیشاندانە ھێمن و مەدەنییەکانیاندا ھەندێ ڕووداوی نەخوازراو ڕوویان دایەوەو توندوتیژی ئاوێتەی چالاکی و جموجووڵە جەماوەرییەکان کرایەوە، بۆیە وەک مەکتەبی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی ئیدانەی توندی ڕووداوەکانی شەھیدکردن و رژانی خوێنی ھاوڵاتیانی کوردستان و سووتاندنی بارەگا حزبییەکان و دام و دەزگا حکومییەکان و ھەروەھا سەرکوتی دەنگی ئازادی میدیاو داخستنی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکەین بەتایبەتی کەناڵی(NRT)، بەھیواین خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بەشێوەیەکی مەدەنی و ئاشتیانە گوزارشت لەناڕازایەتییەکانی خۆیان بکەن و تا بەدیھێنانی مافەکانیان کۆڵ نەدەن..
مەکتەبی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *