به‌وێنه‌..هێزێكی زۆر هێنرایه‌ سلێمانی

ئەمڕۆ هێزێكی زۆری ئەمنی و پێشمەرگە بەرەو ناو شاری سلێمانی گوازراوەتەوە و بەرپرسێكی ئەمنیش دەڵێت: “بۆ كۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەكانە”.

بەپێی ئەو وێنانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و میدیاكان بڵاوكراونەتەوە، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە، كە دوو ڕۆژە لە سلێمانی و دەورووبەری دەستیان پێ‌ كردووە و گرژی لێ‌ كەوتۆتەوە، هێزێكی زۆری پێشمەرگە و ئەمنی بەرەو ناو سلێمانی هێنراوە.

لای خۆشیەوە ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی عیراقی لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنی سلێمانییەوە بڵاویكردۆتەوە، كە هێنان و زیادكردنی ژمارەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان بۆ بەرپەرچدانەوەی خۆپیشاندەرانە.

1420122017_Untitled01 1420122017_Untitled02 1420122017_Untitled03 1420122017_Untitled04 1420122017_Untitled05

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *