حزبی ئیسلامی عێراقی داوای چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەكات

حزبی ئیسلامی عێراقی ئاشكرایدەكات، چارەسەرنەكردنی كێشەكانی هەرێم كاریگەری لەسەر سەرجەم پێكهاتەكان هەیە.

حزبی ئیسلامی عێراقی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و ناجێگیری دۆخی ئەمنی، لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیانی ئاوارەو پەنابەر لەهەرێمی كوردستان نیشتەجێن و ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

ئاشكراشیدەكات، بەردەوام بوونی ئەو دۆخە ناهەموارە كاریگەری نەرێنی لەسەر سەرجەم پێكهاتەكان دەبێت.

رونیشدەكاتەوە، دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و پەكخستنی فڕۆكەخانەكان دۆخێكی نالەباری دروست كردووەو زیانێكی زۆری پێگەیاندوون و دۆخی ناوخۆشی نالەبار كردووە.

حزبی ئیسلامی عێراقی لە راگەیەندراوەكەدا داوا لە حكومەتی عێراق دەكات، پابەندبێت بە بەڵێنەكانی خۆی لەهەمبەر چارەسەركردنی كێشەكان و سەرجەم كێشەكانیشی لەگەڵ هەرێم كۆتایی پێبهێنێت، چونكە ئەو دۆخە تەنها زیانی بۆ سەر هاوڵاتیان هەیە.

 

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *