هەفتەی داهاتوو باران بارین دەست پێدەكاتەوە

 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزانی هەرێم ئاشكرایدەكات، هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی باران بارین روو لە هەرێمی كەردستان دەكات.

لە راگەیەندراوێكدا كەشناسی هەرێم پێشبینی ئەوە دەكات، رۆژی شەممەی داهاتوو ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانێكی كەم لە ناوچە شاخاویەكانی باكووری هەرێم.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، رۆژی یەك شەممە باران بارین روو لە ناوچەكەمان دەكات‌و كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی توركیاو دەریای ناوەڕاست كاردەكاتەسەر هەرێم‌و باران بارین لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت‌و پلەكانی گەرما نزم بوونەوەیەكی زۆر بە خۆیەوە نابینێت بۆیە ئەگەری بەفر بارین كەمترە.

ئەوەش رون دەكاتەوە، پێشبینی ڕێژەی باران بارین بۆ ناوچەكانی پارێزگای هەولێر و سلێمانی و كركووك و گەرمیان زیاتر دەبێت لە پارێزگای دهۆك بارانی كەمتر دەبێت.

بەپێی پێشبنییەكانی كەشناسی، رۆژی دووشەممە باران بە ئاستی جیاواز دەبارێت‌و رۆژی سێ شەممە لە كاتەكانی دوای نیوەرۆ ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت‌و كاریگەری باران نامێنێت یاخود لاواز دەبێت.

رێژەی باران بارینی ئەم ساڵ لە سەنتەری پارێزگاكان كەمترە بە بەراوورد بە پار ساڵ بەم ڕێژەی خوارەوە ..
هەولێر 29 ملم كەمترە كۆی گشتی بارانی ئەم ساڵ 62
سلێمانی69 ملم كەمترە كۆی گشتی بارانی ئەم ساڵ 116
دهۆك 53 ملم كەمترە كۆی گشتی بارانی ئەم ساڵ 56
كركووك 44 ملم كەمترە كۆی گشتی بارانی ئەم ساڵ 19
هەڵەبجە 30 ملم كەمترە كۆی گشتی بارانی ئەم ساڵ 64

 

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *