ئەو دێوە زمەی کە ناوی خۆی ناوە حکومەت تێکدەروئاژاوە گێرە نەک خۆپیشاندەران

نەوزاد سەعید
لە چەند ڕۆژی رابردوودا خۆپیشاندان لە سنوری سلیمانی دە ستی پێ کرده وە بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەرە تایی …بەلام ئەوەی جێگەی قسە لەسەرکردنە بە یاننامەی ههردوو حیزبی پارتی و یەکیتی بوو کە خۆپیشانده‌رانی بە تێکدەر و ئاژاوە گێر ناوەزدەکردبوو.

ئەوە ئێوە وحکومەتە تێکدەرو ئاژاوە گێرەکەتانە کە لە سالی ٢٠٠٣سەدان ملیار دۆلار هاتە ئەم ولاتەوە لەبەر دزی و قورماکردن و بەهەدەردانی ژیانی خەلکتان بەم رۆژە گەیاند ئەوە ئێوە و حکومەتە تێکدەرو ئاژاوە خوڵێقێنەرەکەتانە دەستان خستوەتە بینە قاقەی فەرمانبەران وکرێکاران وهێزە چەکدارەکان بەگشتی دەشتانەوێت کەس هاوارو نوزە ونقەی لێوە نە یەت ئەوە ئێوە و حکومەتە تێکدەروقومارچی وتاڵنچی وئاژاوە گێرەکەتانە ڕۆژێک سوپای صدام و ڕۆژێک سوپای تورک وڕۆژێک سوپای ئیران وڕۆژێک وسوپای حشدی شەعبی وچی وچی دە هێننەسەر ئەم میلەتە قوربە سەرە، ئەوە ئیوە و حکومەتە تێکدەرو ئاژاوەگێرەکەتانە هەرچی نەوتی ژێرزەویە هه یە تاڵان فرۆشتان کردو پارەکەشتان ئاودیوی سنورە کان کرد بۆپاشەکەوت کردنی بنەماڵەکانتان ئەوە ئێوە و حکومەتە تێکدەرو ئاژاوگیرەکەتانە کوردستان پارچە پارچە کرد لە پێناومانەوەی دەسەڵاتی بنەمالەو حیزەبەکانتان، ئەوە ئێوە و حکومەتە تێکدەروئاژاوگیرو مافیاکەتانە بووە هۆی خنکان وئاوارەبوونی هه زار هاولاتی بۆ وولاتانی تر بۆ پەیداکردنی پارویه‌ک نان وژیانێکی سەرەتایی.. ئەوە ئێو وحکومەتە تێکدەروئاژاوە گێرەکەتانە هه زاران پیاو گەنجی ئەم ووڵاتە تان لە شەری ناو خۆدابە کوشتدا لە پێناو گرتنی گردێکدا کە جێشتان هێشت ئەوە ئیوە و حکومەتە تێکدەروئاژاوگێرەکە تانە بونتە دێوەزەمە بە سەرئەوخەلک داماوە وهەژارەوە کە داوای نان و کارەبا و ئاو و خزمەتگوزاریە سەرەتایەکان دەکەن هەتا تۆزیک وەک مرۆڤ بژین ئەوە ئێوە وحکومەتە تێکدەرو وئاژاوەگێرو ئاشوبە کەتانە بونە تە میکرۆب و ڤایرۆسی پس بەسەر ئەم میلە تە .خێر لەخۆنەدیوە و دەیان کارەسات و قەیرانتان بۆ دروست کرد بە بیانوی ناڕەوا ئەگەر ئێوە تێکدەرو ئاژاوە گێرو گێرە شێوین نین ئەو هه زاران چەک بەدەستە چیە بە دواتانەوە ؟؟

خۆپیشانداران و فەرمانبەران هێزە چه‌کداران وکرێکاران دوای سک هەڵگوشنی ٤ساڵ و وەستان لە سەر ئێوەی تێکدەرو قورمارچی وئاژاوگیر هەتا بینەوە هۆش خۆتان بگڕێنەوە ڕیزی مرۆڤ بوون وئاوڕێک لە وخەلکە بدە نەوە دەست هه ڵبگرن لە چەوساندنەوەی هاونیشتیمانان .

لەکوتایدا ڕوو له‌ خۆپیشاندارە خۆشەویستەکان دەکەم لە بەرامبەرئەو دێوەزمەی کەناوی خۆی ناوە حکومەت ..پەرچە کردارئەنجام نەدەن و دەست ببەن بۆ سوتاندنی شوێنە خزمەتگوزاری و شوێنەگشتیەکان چونکە ئەوان بە هی خۆیانی نازانن پێیان خۆشە هه موکاوڵ بکرێت . هەتا دوای ئەو هه موو ئاژەوگێری وتێکدانانەی کە لە ٢٦ ساڵی رابردووداکردویانە تۆمەتی ئاژاوە گێریش بخانە پاڵ خۆپیشاندانەکان .

لای هه مومان ڕوونە کێشە خەڵک و خۆپیشاندەران لەگەل هیچ کەس نیە بێجگە لە ٢٠٠کەس کە دەستیان گرتوە بەسەر دە سەڵاتدا بەناوی شۆڕشگێریەوە بۆیە ئەمڕۆبێت یان سبەی ئەوانە دە بێت برۆن و پاشان دادگای بکرێن لەبەردەم ئێوەی خۆپیشاندەراندا.

بۆیە دەبێت فەرمانبەران بەگشتی دریژە بە بایکۆت وخۆپیشاندانی شارستانیانەی خۆیان بدەن هەتا هه ڵوەشاندانەوە رووخاندنی ئەم حکومەتە تێکدەروئاژاوگێرو مافیاییە

بابەتی دواتر

دەسەڵاتی تەقلیدی كوردی لەنێوان (ئاوابوون مانەوەدا )

سەرەڕای موجامەلەی هێزە دەرەکی و ئیقلیمیەکان….. دەسەڵاتی تەقلیدی كوردی لەنێوان (ئاوابوون مانەوەدا )…. علی حاجی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *