بڕی موچه‌ى كه‌مئه‌ندامان دیاریكرا

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم رایده‌گه‌یه‌تێت، دوای تەواوكردنی سیستەمی داتابەیسی ناوی نوێی كەمئەندامان، مووچەی هەموو ئەوانە دەبڕدرێت كە لە پشكنین دەرنەچوونە.

هەمزە مەغدید وتەبێژی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ئاشركرایده‌كات، پڕۆسەی پشكنینی كەمئەندامان بۆ دیاریكردنی ڕێژەی كەمئەندامێتیان لە قۆناغی كۆتاییدایەو بڕیارە دوای تەواوبوونی پڕۆسەكە، ناوە دەرچووەكان بخەینە داتا بەیسێكێكەوە.

وتیشی: ئەوانەی لە پشكنینەكە دەرناچن، بەپێی بڕیارێك ناخرێنە ناو داتابەیسەكەوەو مووچەكانیشیان دەبڕدرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە دوای ئەوەی بە بڕەكەی پێشوو مووچە بە كەمئەندامان دەدرێت بە جۆرێك كەمئەندامی دانەمەزراو بڕی (150) هەزار دینارو بۆ ئەوانەی دامەزراون بڕی (100) هەزار دیناریان پێدەدرێت بۆ ئەو مەبەستەش ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان وەرگیراوە.

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *