“حكومەتی هەرێم لەكۆتایهێنان بە خۆپیشاندانەكان شكستیهێنا”

رۆژنامەی العربی الجدید لە راپۆرتێكدا دەربارەی ناڕەزایەتییەكانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، كە هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگای كەسایەتی هۆزەكان و پیاوانی ئاینییەوە شكستیهێنا بۆ كۆتاییهێنان بە ناڕەزایەتییەكان، تاكو لە رێگای ئەو كەسانەوە گفتووگۆ لەگەڵ خۆپیشاندەراندا بكرێت و رازییان بكەن بە كۆتایهێنان بە خۆپیشاندانەكان بەهۆی هەستیاری رەوشی هەرێمەوە.

سەرباری ئەم هەوڵانە دوێنێ لە چەند ناوچەیەك خۆپیشاندان دەستیپێكردەوە، سەرباری بڵاوەپێكردنی هێزی ئەمنی زۆر بەچەكی قورسەوە لە رانیە و كەلار و كۆیە و سلێمانی.

دوێنێ لە رانیە و حاجیاوا و چەمچەماڵ خۆپیشاندان بۆ چوارەم رۆژ بەردەوامبوو، تێكهەڵچوون لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا روویدا.

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *