سەرۆك كۆمار دەستپێشخەرییەكی نوێ رادەگەیەنێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆك كۆماری عێراق دەستپێشخەرییەكی نوێ دەخاتەگەڕ بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم‌و بەغدا.

ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حكومەتی هەرێم‌و حكومەت بەغدا هەردووكیان دیالۆگی مەرجدارو بێ مەرج بۆ یەكتری دادەنێن، لەگەڵ ئەوەشدا كۆبوونەوەی رەسمی و نارەسمی لەنێوان بارزانی و هەندێك كەسایەتی سیاسی ئەنجام دەدرێت.
ئاشكراشیكرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردوولا پێویستی بە دەستپێشخەرییەكی راستەقینەو رەسمی هەیە كە جێگای قبوڵی هەردولا بێت و بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆك كۆماری عێراق بڕیارە دەستپێخەرییەكی نوێ بخاتەڕوو.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئێمە رێز لە بڕیاری دادگای فیدڕاڵ دەگرین و داواش دەكەین چارەسەری كێشەكانمان بكەین لە چوارچێوەی دەستووری عێراقیدا.

رونیشیكردەوە، دوای ئەوەی ئەڵمانیاو فەڕەنسا پشتگیرییەكانی خۆیان بۆ هەرێم دووپات كردەوە، بڕیارە سەرۆك كۆمار هەستێت بە دەستپێكردنەوەی سەردانەكانی بۆ چارەسەردنی كێشەكان ئەویش لەژێر چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان.

تاڵەبانی ئاشكراشیكرد، بڕیارە پێش هاتنی ساڵی نوێ كۆبونەوەیەكی راوێژكاری ئەنجام بدرێت سەبارەت بە كێشەكانی نێوانیان و لە ساڵی ئایندەشدا دەست بە وتوێژەكان بكرێن.

رونیشیكردەوە، سەرۆك كۆماری لیژنەیەكی چوار كەسی بۆ سەرپەرشتیكردنی كۆبوونەوەكان پێكدەهێنێت كە بریتین لە سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیران‌و سەرۆكی پەرلەمان‌و حكومەتی هەرێم.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *