ئەمریكا لەسەر بڕیاری نەتەوە یەكگرتووەكان هەڵوێست وەردەگرێت

دوای ڕەتكردنەوی بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ ،سەرۆك كۆماری ئەمریكا سەبارەت بە قودس، سیناتۆرێكی كۆماریخوازی ئەمریكی باس لە تۆڵەسەندنەوە و پێداچوونەوە بەسەر پشكی ئەمریكا لە بودجەی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات.

لیندزی گراهام، سیناتۆری باڵای كۆماریخوازەكانی ئەمریكا لە كاردانەوەی بەرامبەر بە بڕیاری نەتەوە یەكگرتووەكان دژ بە ناساندنی قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل ڕەخنەی لەڕێكخراوكە گرت و ڕایگەیاند، بۆ من گرنگ نییە، كە نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕێگای بڕیارێكەوە ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕادەگەیەنێت، بەڵكو ئەوە بەلای منەوە گرنگە، كە دۆلارەكانی ئەمریكا چیتر نابێت بە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان وەك ڕێكخراوێكی بێ كاریگەر و دژە جولەكە بگات.

وتیشی، “كۆنگرێسی ئەمریكا لە ساڵی ٢٠١٨ پێداچوونەوە بەسەر پشكی ئەم وڵاتە لە بودجەی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات”.

ئەمەش لەكاتێكدایە بۆ چەندین جاریتر ئەمریكا هەڕەشەی بڕینی بەشە بودجەی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانی كردووە.

هەفتەی ڕابردوو 128 وڵات لە كۆبوونەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ-یان بۆ ناساندنی قودس وەك پایتەختی ئیسڕائیل ڕەتكردەوە.

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *