سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕاگەیەندراوێكی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوكردەوە

لە نوێترین ڕاگەیەندراودا عەبادی جارێكی تر تەئكیدی لە پاككردنەوەی لیستی مووچەخۆرانی هەرێم كردۆتەوە، پێش ئەوەی مووچە بنێرێت.

نوسینگەی حەیدەر عەبادی لە ڕاگەیەندراوێكی كورتدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە خەڵكانێكی زۆر هەن لە هەرێمی كوردستان، كە زیاتر لە مووچەیەك وەردەگرن و پێویستە ئەو كەسانە لە لیستی مووچە بكرێنە دەرەوە.

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەیشی ئاشكراكردووە، ئەوان لەڕێگەی لیژنەیەكەوە كار لەسەر پاككردنەوەی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكەن، بەبێ‌ ئەوەی وردەكارییەكەی ئاشكرابكات.

بەپێی داتایەكی فەرمی، كە حكومەتی هەرێم بڵاوی كردۆتەوە، هەرێمی كوردستان خاوەنی ملیۆنێك و 249 هەزار و 481 مووچەخۆرە، كە نزیكەی 245 هەزاری خانەنشینن.

پێشتر چەندجارێك حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند، ئامادەنین مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرن، چونكە بەشێكیان لە دەرەوەی یاسا كراون بە مووچەخۆر.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *