ھەڵوێستی فەرمی بزووتنەوەی ئیسلامی دەربارەی دەستگیرکردنی گەنجان و ھاوڵاتیان

باسک نێت:

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا لەبەشێکی زۆری شارو شارۆچکەکانی کوردستان گردبوونەوەو خۆپیشاندانی ھاوڵاتیان دەستی پێکردەوە کە لەچەندین وێستگەی زەمەنی ڕابردوودا ئەم چالاکییە جەماوەریانە لەبەرامبەر بەرپرسیاریەتی دەسەڵات و حکومەت لەخراپبوونی بارودۆخی ژیانی خەڵک و کەڵەکە بوونی قەیرانەکان ئەنجام دراوە، لەبەرامبەردا حکومەتی ھەرێمی کوردستان بێباکانە مامەڵەی کردووەو سەرەتاییترین گۆڕانکاریان لەئەدای کاری خۆیاندا بەدی نەھێناوە، گەندەڵکاران وەک خۆیان ماونەتەوەو بەھەدەردانی دارایی و داھاتی گشتی بەردەوامە، خەڵکیش لەوپەڕی نەداریدا ژیان بەڕێ دەکەن، ئێستاش کە خەڵکی جارێکیتر دەنگیان بەرزکردووەتەوەو داوای ڕۆیشتنی ئەم حکومەتەو ھەڵوەشاندنەوەی دەکەن، لەجیاتی وەڵامی خەڵک و دەنگە ناڕازییەکان شاڵاوی گرتنی خەڵکی بەشمەینەتی کوردستانیان بەرپا کردووە..
بزووتنەوەی ئیسلامی گرتن و ڕاوەدوونانیان سەرەکۆنە دەکات و داوا لەکاربەدەستانی ھەرێم دەکات بەزووترین کات گەنجان و ھاوڵاتیانی ناڕازی و مافخوراو ئازاد بکەن و کۆتایی بەگرتنی خەڵک بھێنن، ئەم مامەڵەیەی دەسەڵات بارودۆخەکە ئاڵۆز دەکات و سەر بۆ حاڵەت و پێشھاتی نەخوازراو دەکێشێت کە دواجار حکومەت و دەسەڵات لێی بەرپرسیار دەبێت..
داواش دەکەین خەڵکی ناڕازی لەم حکومەتە شکستخواردووە بەشێوەیەکی ھێمنانەو دوور لەتوندوتیژی گوزارشت لەناڕەزایەتییەکانیان بکەن، چونکە ھەر توندوتیژییەک لەشەقامدا تەنھا دەسەڵات بەخراپ سوودی لێ وەردەگرێت و خەڵک و وڵات زیانی بەردەکەوێت..

وتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی ئیسلامی
٢٠١٧/١٢/٢٣

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *