روسیا ژمارەی هێزە بەشداربووەكانی لە شەڕەكانی سوریا ئاشكرا دەكات

 

وەزیری بەرگری ڕووسیا ئاشكرای كرد، وڵاتەكەی نزیكەی (50) هەزار سەربازی خۆی لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سوریا بەشدار پێكردووە.

(سێرگئی شویگۆ) وەزیری بەرگری ڕووسیا لە كۆبوونەوەی وەزارەتەكەی لەگەڵ (ڤلادیمێر پۆتین) ی سەرۆكی وڵاتەكەی وتی: (48) هەزار سەربازی ڕووسیا لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سوریا بەشداریان كردووە.

ئەو وتیشی، شارەزایانی مین پووچەڵ كردنەوەی ڕووسیا توانیویانە تاكوو ئێستا (6533) دۆنمی خاكی سوریا لە مینەكانی داعش پاك بكەنەوە.

وەزیری بەرگری ڕووسیا لە درێژەدا وتی: زیاتر لە (40) هەزار چەكدار لە سوریا كوژراون، هەروەها هێزە ئاسمانییەكانیان زیاتر لە (8) هەزار ئۆتۆمبێلی سەربازی و ژمارەیەكی زۆر چەكی چەكدارەكانیان لە سوریا خاپوور كردووە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا كە سوود وەرگرتن لە سیستەمی مووشەكی (S300) و (S400) ی ڕووسیا لە سوریا بۆتە هۆی ئەوەی كە هێزی ئاسمانی ڕووسیا لە سوریا لە بەرەی مەیدانەكانی جەنگدا بێت.

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *