عێراق و چین لە بواری نەوت ڕێككەوتن

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ڕێككەوتنی سەرەتایی لەگەڵ كۆمپانیای نەوتی جینهۆڤا ئۆیل كراوە تاكوو پەرە بە كێڵگە نەوتییەكانی نزیك بەغدا بدات.

بەپێی هەواڵێكی سكای نیوز، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە، ڕێككەوتنی سەرەتایی لەگەڵ كۆمپانیای نەوتی (جینهۆڤا ئۆیل) كردووە تاكوو پەرە بە كێڵگە نەوتییەكانی نزیك بەغدا بدات.

وتەبێژی وەزارتی نەوتی عێراق وتیشی: ئامانج لەم ڕێككەوتنە بەرهەم هێنانی نەوت لە بەشی باشووری بەغدایە بۆ سەرووی (50) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، دەبێت ئەم ڕێككەوتنە لە ماوەی پێنج ساڵدا جێبەجێ بكرێت.

هەروەها وەزارەتی نەوت باسی لەوەشكردووە، كە پلانیان ئەوەیە بەرهەمەكانی ئەم كێڵگەیە نەوتی پاڵاوگەی دۆرەو كارەبای نزیك لەم ناوچەیە دابین بكات.

بەم پێیە كۆمپانیای جینهۆڤا ئۆیل كە كۆمپانیایەكی چینیە، لەم ناوچەیە شارۆچەیەك بۆ فەرمانبەرانی خۆی دروست دەكات كە خوێندنگەو نەخۆشخانە تایبەت بە خۆی دەبێت.

هەروەها بەپێی ئەم ڕێككەوتنە دەبێت (%50) ی فەرمانبەران ئەم پڕۆژەیە عێراقی بن و دوای ماوەیەك فەرمانبەرانی عێراقی بۆ (%80) بەرز دەبێتەوەو فەرمانبەری چینی بۆ (%20) كەم دەكرێتەوە.

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی داوای”لە بەکارخستن و دۆزینەوەی هەلی کاردا زیاتر گرنگی بە لاوانی هەرێمی کوردستان بدەن” لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتدا

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *