وەفدێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات

باسک نێت-سلێمانی

ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠١٧، وەفدێکی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد لەگردی زەرگەتەی شاری سلێمانی و لەلایەن سکرتێرانی جڤاتی نیشتیمانی و جڤاتی گشتی پێشوازیان لێکرا.

وەفدەکەی بزووتنەوەی ئیسلامی پێکھاتبوو لە م.کامیل مەحمود ئەندامی مەکتەبی سیاسی و م. ئالان و ئارام کەمال ئەندامانی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد.

وەفدی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامی لەلایەن جەمالی حاجی محەمەد سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی و د.رەئوف عوسمان سەرۆکی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و عەبدوڵای مەلا نوری پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستانەوە پێشوازی کران.

لە سەردانەدا باس لەبارودۆخی ناسەقامگیری سیاسی و ناڕەزایەتییەکانی خەڵک و شەقامی کوردستان کرا.

وەفدی بزووتنەوەی ئیسلامی پرۆژەی پێکھێنانی بەرەیەک بۆ ئۆپۆزسیۆن و رێکخستنی نارەزایەتییەکانی خەڵک و دەربازکردنی شەقام لەحاڵەتە نەخوازراوەکانی توندوتیژی پێشکەشی بزووتنەوەی گۆڕان کرد و ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر ھەماھەنگی لایەنەکانی دەرەوەی حکومەت و یەکخستنی ھەوڵەکان بەمەبەستی گۆڕانکاری و چاکسازی لەسەر ئاستی سیاسی و سیستمی حوکم و دەسەڵات لە ھەرێمی کوردستاندا.

received_1680823435273006 received_1680823391939677

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *