وەفدێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی کرد

باسک نێت-سلێمانی

ئەمڕۆ دووشەمە ٢٥ـی کانونی ٢٠١٧، وەفدێکی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کرد لەشاری سلێمانی.

وەفدی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامی کە پێکھاتبوو لە کامیل مەحمود ئەندامی مەکتەبی سیاسی و م. ئالان و ئارام کەمال ئەندامانی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کرد.

وەفدی بزووتنەوەی ئیسلامی لەلایەن ڕێبوار حەمەد و ئاڤان ئەحمەد ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و کامەران بابان زادە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی پێشوازی کران.

لە سەردانەکەدا باس لەپەیوەندییەکانی نێوان بزووتنەوەی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی و بارودۆخی کوردستان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵک بەرامبەر بەدۆخی ھەرێم کرا.

وەفدی بزووتنەوەی ئیسلامی پرۆژەی پێکھێنانی بەرەیەک بۆ ئۆپۆزسیۆن و رێکخستنی نارەزایەتییەکانی خەڵکی پێشکەشی کۆمەڵی ئیسلامی کردو ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر پشتیوانی داوا ڕەواکانی جەماوەرو خۆپیشاندانی ئاشتیانەی ھاوڵاتیانی کوردستان.

received_1680841905271159 received_1680841598604523 received_1680839741938042

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *