مەرجە نوێیەكانی بەغدا بۆ دستپێكردنەوەی دانوستانەكان لەگەڵ هەرێم

ماڵپەرێكی عەربی بابەتێكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا ڕایگەیاندووە، حكومەتی بەغدا بە مەبەستی دەست پێكردنەوەی گفتوگۆكانی لەگەڵ هەولێر چەند مەرجێكی هەیە.

ماڵپەری (العربی الجدید) لە بابەتەكەیدا نووسیویەتی، حكومەتی بەغدا ژمارەیەك مەرجی لەسەر هەرێم داناوە بۆ ئەوەی گفتوگۆكانی دەست پێبكاتەوە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی فشارێكی زۆر كەوتۆتە سەر بەغدا.

ماڵپەرەكە نووسیویەتی، بەغدا ڕایگەیاندووە :

1. دەرنجامی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێم لە بەغدا دەبێت هەڵبوەشێتەوە نەك ئەوەی هەڵبسپێردرێت.

2. هەموو ڕێچكە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت بە دەوڵەتی ناوەندییەوە بسپێردرێت.

3. ڕادەست كردنی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان بە دەوڵەتی ناوەندی.

4. هەرێم دەبێت باجەكانی سەر هاوڵاتیانی هەرێمیش ڕەوانەی بەغدا بكاتەوە.

5. هەموو ئەو كەسانەی كە دەزگای دادوەری عێراق بە دوایانەوەیەو لە هەرێم نیشتەجێن دەبێت ڕادەستی بەغدا بكرێنەوە.

6. كوردەكان دەبێت بگەڕێنەوە بۆ سنوورەكانی ساڵی (2003).

7. هێزەكانی پێشمەرگە دەبێت بگوازرێنەوە سەر هێزە سەربازییەكانی عێراق.

8. پێشوازی كردن لە بەرپرسانی وڵاتانی جیهانی دەبێت بە مۆڵەتی فەرمی بەغدا بەڕێوەبچێت.

بابەتی دواتر

فەرمی.. کات و شوێنی کلاسیکۆی ئیسپانیا دیاریی کرا

کلاسیکۆی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لە 18ی مانگی 12 لەکاتژمێر 10ی شەو ئەنجام دەدرێت. رابیتەى خولی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *