لیژنەی ئاسایش‌و بەرگری پەرلەمانی عێراق داوای رووبەرووبوونەوەی پەكەكە دەكات

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەكەكە بە پلانێكی ئیسرائیلی دەزانێت و رایدگەیەنێت دەبێت رووبەروویان ببینەوە.

ئەسكەندەر وەتوت ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەكەناڵی نەهرەینی رایگەیاند، پێكهێنانی هەرێمی قەندیل لەلایەن پەكەكەوە پێویستە پوچەڵ بكرێتەوەو ئەوەشی بە پلانێكی مەترسیدار بۆ سەر ئاسایشی عێراق و ناوچەكە زانی.

وتیشی، مەسعود بارزانی بە هاوكاری ئیسرائیل لە باكووری عێراق هەرێمێكی پێكهێناوەو ئەو هەرێمە مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر عێراق و هەموو ناوچەكە دروست دەكات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بارزانی بانگەشەی ئەوە دەكات كە دژی پەكەكەیە، بەڵام ئەو پەكەكە پڕ چەك دەكات‌و هێزەكانی پەكەكەی ڕەوانەی كەركوك كردووەو هەر ئەوە كە لە رێگەی هێزەكانیەوە هێرشی كردۆتەسەر دوزخورماتوو.

ئاشكراشیدەكات، حكومەتی عێراق دەبێ بە هاوكاری و هاوئاهەنگی توركیا پەكەكە ببەزێنێت و پلانی پێكهێنانی هەرێمی كوردی نوێ لە عێراقدا بەرەو ڕووی شكست بكاتەوە، ئامانجی بارزانیش لەپێكهێنانی ئەو هەرێمە نوێیە، تێكدانی ئاسایشی عێراق‌و ناوچەكەیەو ئەوەش لە پێناو پلانی ئیسرائیلە.

بابەتی دواتر

فەرمی.. کات و شوێنی کلاسیکۆی ئیسپانیا دیاریی کرا

کلاسیکۆی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لە 18ی مانگی 12 لەکاتژمێر 10ی شەو ئەنجام دەدرێت. رابیتەى خولی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *